لە ناو سەنتەری قەزای ئاکرێ چوار کەس بە رووداوی هاتوچۆ برینداربوون.
ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند، لەناو سەنتەری قەزای ئاکرێ کاتژمێر 6:15 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ، لە شەقامی سەرەکیی دریانا لە گەڕەکی کوچینە رووداوێکی هاتوچۆ روویدا.
دەشڵێت، رووداوەکە لە جۆری پێکدادان بووە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا و لە ئەنجامدا چوار کەس برینداربوون.
