قوباد تاڵەبانی پەیامێک ئاڕاستەی کۆنفڕانسی نیشتمانیی ئۆتیزم دەکات

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم پەیامێک ئاڕاستەی کۆنفڕانسی نیشتمانیی ئۆتیزم دەکات لە سلێمانی و دەڵێت “بە هەموو توانامەوە هەوڵدەدەم کەمێک لە بارگرانی خێزانەکان کەمبکەمەوە”.

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە پەیاماکەیدا رایگەیاند، “بەپێی ئامار و داتاکان رێژەی ئۆتیزم لە هەرێمی کوردستان لە بەرزبوونەوەدایە و بەپێی چەند توێژینەوەیەکی زانستی باس لەوە دەکرێت ئەگەر رێوشوێنی پێویست نەگیرێتەبەر رێژەی ئۆتیزم بۆ ئاستێکی مەترسیدار بەرزدەبێتەوە”.

ئاشکراشیکرد، “لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لەسەر هێڵم بۆئەوەی لە رێگەی پەسەندکردنی یاسای نوێوە یان هەموارکردنەوەی یاسا، کەمێک لە کێشە و بارگرانی خێزانەکانی گیرۆدەی ئۆتیزم کەمبکرێتەوە”.

دەشڵیت، “بەهەموو توانامەوە هەوڵدەدەم کەمێک لە بارگرانی خێزانەکان و بەتایبەت ئەو دایکانە کەمبکەمەوە کە قوربانیی یەکەمن و ئازار دەچێژن”.

 

کۆنفڕانسی نیشتمانیی ئۆتیزم لەلایەن دامەزراوەی مێرگ بە هەماهەنگی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ ماوەی دوو رۆژ 13 و 14 مانگ لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت، ئامانج لە کۆنفڕانسەکە هۆشیارکردنەوە و داکۆکیکردنە لە مافەکانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە مۆڵەتی خوێندن دەدات بە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتەکەی

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتەکە کە وەرگیراون لە خوێندنی دبلۆمی باڵا، ماستەر…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی: حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق هەوڵەكانیان بۆ چارەسەركردنی پرسی مووچە چڕكردووەتەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق هەوڵەكانیان بۆ چارەسەركردنی پرسی مووچە چڕكردووەتەوە و شاندی هەرێم…
Total
0
Share