سەندیکای رۆژنامەنووسان: لە رۆژانی بانگەشەی هەڵبژاردندا رێز لە رۆژنامەنووسان بگرن

سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان داوادەکات لە رۆژانی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا رێز لە رۆژنامەنووسان و دەزگا رەسمییەکان بگیرێت.

سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “له ‌ماوه‌ی رۆژانی 3‌ ی تشرینی یەکەم تا 8 ی تشرینی دووەمی 2025، پڕۆسەی بانگەشەی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومەنی نوێنه‌رانی عێراق بەڕێوەدەچێت و له‌م ماوه‌یه‌دا ململانێ ‌و گوتاری سیاسی‌ و میدیایی تووند ده‌بێت‌، به‌ راددەیەک کە زۆرینه‌ی كه‌ناڵه‌كانی میدیا و رۆژنامه‌نووسان ده‌بنه‌ به‌شێك له‌م تووندبوونی گوتار و لێدوان و ركابه‌رییە سیاسییە، له‌ ره‌وشێكی وه‌های چاوه‌ڕانكراودا، به‌پێی ئه‌زموونی خوله‌كانی دیكه‌ی هه‌ڵبژاردن، ئه‌نجومەنی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، ناخوازێت هیچ پێشێلكارییه‌ك له‌دژی رۆژنامه‌نووسان‌ و ده‌زگا‌كانی میدیا دووباره‌ ببێته‌وه‌”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بانگ له‌ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییەکان، بەربژێران، دامه‌زراوه‌ رەسمییەکانی حکومەت و كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كەین، هاوكاریی رۆژنامه‌نووسان بکەن به‌و تێگه‌یشتنه‌ی كه‌ رۆژنامەنووسان ته‌نیا پیشه‌یه‌كی گرنگ پیاده‌ ده‌كه‌ن، كه‌ پێوه‌ری ئازادی و دیموكراسییه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان، داوادەکەین رێز لە رۆژنامەنووسان و دەزگا رەسمییەکان بگرن و هاوکاریان بن.

داوایشیکرد، میدیاکان له‌ گوتاری میدیاییاندا، خۆیان به‌دوور بگرن له‌هه‌ر شێوازێكی كاری رۆژانه‌دا، كه‌ ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و ژینگەی سیاسیی دەشێوێنێت، لە بەرانبەر ئەوەدا ئیتیک و پرۆفیشیناڵی له‌كاری میدیایی پێڕەو بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا لەبارەی هێرشەكەی هەولێر داوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش دەكات

نوێنەرایەتیی ئەمریکا لە UN داوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی كردووە لەبارەی هێرشە مووشەكییەكەی سەر هەولێر لەلایەن ئێرانەوە. نوێنەرایەتیی ویلایەتە…
زیاتر ببینە

بەشێك لە تۆمەتبارانی ماددەی هۆشبەر لە هەرێم بەڕوبەڕوبوونەوەی چەكداری دەستگیركراون

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبەرەكانی هەرێم ئاماری شه‌ش مانگی ئه‌مساڵی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگەیاند، له‌و ماوه‌یه‌دا 881 كه‌سیان به‌تۆمه‌تی…
Total
0
Share