پێشەوا هەورامانی: سبەی وەفدێکی هەرێم سەردانی بەغداد دەکەن

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بەمەبەستی گفتوگۆ و ئەنجامدانی ژمارەیەک کۆبوونەوە لەبەغداد، مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیران و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران و وەفدێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەیانی سەردانی بەغدا دەکەن.

پێشەوا هەورامانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکرد، ” هەرێمی کوردستان مەبەستییەتی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بگاتە ئەنجام و خەڵکی هەرێمی کوردستان وەک هەموو ناوچەکانی دیکەی عێراق شایستە داراییەکانیان و لەنێویاندا مووچەیان پێبدرێت”.

ئاشکراشیکرد، “حکومەتی هەرێم پابەندی رێکەوتنەکانە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، سەردانی سەرۆک وەزیران و جێگرەکەی و تیمی حکومەت، نیشاندانەوەی نییەتی سەرۆک وەزیران و حکومەتی هەرێمە بۆ گەیشتنە ئەنجام و چارەسەری کێشەکان لە رێگای جێبەجێکردنی رێکەوتنەکان، بەتایبەتی جێبەجێکردنی یاسای بودجە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێكی ژووری هەڵبژاردن: دەنگەكانی بزووتنەوەی گۆڕان لە رێژەی 20% زیادیكردووە

ئەندامێكی ژووری هەڵبژاردنی بزووتنەوەی رایدەگەیەنێت، بەپێی ئەنجامە ناڕەسمییەكان و ئەو زانیارییانەی لە چاودێرەكانەوە بۆمان گەڕاوەتەوە دەنگەكانی بزووتنەوەی گۆڕان…
زیاتر ببینە

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: نوێنەرانمان چاودێریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن

ئەلینا رۆمانسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، لە رێگای نوێنەرەکانیانەوە چاودێریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن. ئەلینا رۆمانسکی لە…
Total
0
Share