ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و کەوتە دەریاچەی دوکانەوە

ئەمشەو لە قەزای دوکان ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و کەوتە ناو دەریاچەی دوکانەوە.

ئارام عەلی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەلایەن بنکەی بەرگریی شارستانیی دوکان ئاگادارکراینەوە کاتژمێر 10:18 خولەکی ئەمشەو ئۆتۆمبێلێک لە دوکانی سەرەوە وەرگەڕاوە و کەوتووەتە ناو ئاوی دەریاچەکەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆتۆمبێلەکە سێ سەرنشینی تێدابووە، توانراوە بە سەلامەتی رزگاربکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێكهاتەی نوێی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا رەنگدانەوەی خواستی دانیشتووانەكەیەتی

لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەفدێکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، پێكهاتەی نوێی ئەنجوومەنەكە…
Total
0
Share