بڕیارە لە کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەران پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە دەنگدانەوە.
بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران، “سبەینێ پێنجشەممە دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەدرێت”.
پێشتر خوێندنەوەی یەکەم و دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە کراوە و تەنیا دەنگدان ماوە بۆ ئەوەی بە فەرمی ببێتە 19ـەمین پارێزگای عێراق.
لە رێکەوتی 13 ی ئازاری ئەمساڵ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی پەسەندکرد.