مەسرور بارزانی دانیپێدادەنێت: ھەرێم لە رووی سیاسی و ئابورییەوە خوێنی لێدەچۆڕێت

لە نامەیەكدا بۆ سەرۆكی ئەمریكا مەسرور بارزانی دەڵێت، حكومەتی هەرێم لە رووی سیاسی و ئابورییەوە خوێنی لێدەچۆڕێت و داواشدەكات ئەمریكا دەستێوەردان بكات.

تۆڕی (ئەلمۆنیتەر)ی ئەمریكی بڵاویكردەوە، لە 3ی ئەیلول مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێم نامەیەکی ئاراستەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا کردووە و یەکشەممەی رابردوو رادەستی کۆشکی سپی کراوە، تیایدا نیگەرانی خۆی دەربڕیووە سەبارەت بە کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغداد.

لە نامەکەدا ئاماژەی بەوەداوە، “ئێمە لەرووی ئابووری و سیاسیەوە خوێنمان لێ دەتكێ” و ترسی ئەوەی نیشانداوە كە هەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەک داڕمێت ئەگەر قەیرانەکە بێ چارەسەر بمێنێتەوە.

لە بەشێكی دیكەی نامەكەیدا مەسرور بارزانی نووسیویەتی، “ئێستا لە کاتێکی تری گرینگ لە مێژووماندا بۆتان دەنووسم، کە ترسم هەیە رەنگە بە زەحمەت تێپەڕین بەسەریدا”.

باس لەوەشدەكات، ئەو هەڵمەتەی دەگیرێتەبەر رەنگە ببێتە هۆی داڕمانی هەرێم و ئەو مۆدێلەی عێراقی فیدراڵی کە ئەمریکا لە ساڵی 2003دا پاڵپشتیی كرد و لەوكاتەوە هاوشانیەتی.

ئەلمۆنیتەر روونیشیكردووەتەوە، تا ئێستا کۆشکی سپی وەڵامی نامەکەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی نەداوەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی دەقی بڵاوكراوەكەی ئەلمۆنیتەر كلیك لێرە بكە.

بابەتی پێشتر

بە 390 ملیۆن دۆلار هەمەدان و سنە بە شەمەندەفەر بەیەكەوە بەستراوەتەوە

بابەتی دواتر

یەكێتیی مامۆستایان: بە زووترین كات مووچە دابەشبكرێت و هەر 30 رۆژجارێك بدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share