جەبار گۆران: بانكی ناوەندی بڕیار دەردەكات جێبەجێناكرێت و ئەوەش بەهای دۆلار بەرزدەكاتەوە

وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار ئاشكرادەكات و دەشڵێت، “بانكی ناوەندیی عێراق بڕیار دەردەكات جێبەجێناكرێت و ئەوەش بەهای دۆلار بەرزدەكاتەوە”.

جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، یەكێك لە هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بڕیارەكەی ئاڕ تی بانك بوو كە وایكرد جۆرێك شڵەشانی لە بازاڕدا دروستكرد، هەرچەندە ئەمڕۆ بڕیارەكە هەڵوەشایەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەشێك لە بڕیارەكانی بانكی ناوەندی كە دەركراون جێبەجێناكرێن لەوانە پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی بە بازرگانە بچووكەكان كە تائێستا لە هەرێمی كوردستان جێبەجێنەكراوە، ئەوەش هۆكارێكی دیكەیە بۆ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار.

بە بڕوای جەبار گۆران، بەشێك لە بانكەكان بەرژەوەندیی سیاسی و كەسییان لە پشتەوەیە كە وادەكات بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەرزبوونەوە بەخۆوە ببینێت.

بابەتی پێشتر

ناکۆکی کەوتۆتە نێوان لاپۆرتا و چاڤییەوە

بابەتی دواتر

شەش كەس بە تۆمەتی تەقە و ئاژاوەگێڕی دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە: نابێت لەپێناو بەرژەوەندیی چەند كەسێك پڕۆسەی چاكسازی لە هێزەكانی پێشمەرگە پەكبخرێت

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران لە كۆبوونەوەی لەگەڵ لیوا روكن بەختیار ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە و ژمارەیەك لە…
Total
0
Share