كلیپە نوێیەكەی ئەدێڵ سەكۆكانی گوێگرتن لە گۆرانی تەنیوە

دوای شەش ساڵ هونەرمەندی بەناوبانگی بەریتانی ئەدێڵ بێدەنگی شكاند و كلیپێكی نوێی بڵاوكردەوە، كلیپە نوێیەكەشی زۆرترین بینەری هەبووە تائێستا و سەكۆكانی گوێگرتنی لە گۆرانی تەنیوە .

بەپێی هەواڵی میدیاكان، دوای كەمتر لە دوو ڕۆژ لە بڵاوكردنەوەی كلیپەكەی هونەرمەندە بەریتانییەكە بەناوی “Easy On Me” زیاتر لە 63 ملیۆن بینەری هەبووە.

دوو ڕۆژ لەمەوبەر ئەدێڵ دوای شەش ساڵ نوێترین گۆرانیی خۆی بڵاوكردەوە و دوای بڵاوكردنەوەشی لە سەكۆی  یتیوب، لە ماوەیەكی كورتدا پێشوازییەكی فراوانی لەلایەن هەوادارانییەوە لێكرا.

گۆرانییە نوێیەكەی ئەدێڵ بەردەوام ڕێژەی بینەرانی ڕوو لە بەرزبوونەوەیە و لەسەر ئاستی جیهانیشدا لە لیستی  یتیوب لە پلەی یەكەمدایە.

كلیپە نوێیەكەی ئەدێڵ لەو ماوە كورتەدا زیاتر لە سێ ملیۆن لایكی بۆ هاتووە و هەوادارەكانیشی سوپاسیان كردووە بۆ جارێكی دیكە گەڕانەوەی.

ئەو هونەرمەندە بەریتانییە نووسیویەتی، لەماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا بە ناچاریی مامەڵەی لەگەڵ سەختییەكان كردووە، بۆیە ئێستا لە هەموو كات زیاترهەست بە دڵخۆشی و ئاشتی دەكات.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) بایرن میونشن لیڤەرکوزنی گۆڵبارانکرد

بابەتی دواتر

زێدان و کۆنتی یانەکەی شێخ محەمەد-یان ڕەتکردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share