فەرهەنگی زمانی عەرەبی چوار وشەی نوێی بۆ زیادکرا

ئەکادیمیای زمانی عەرەبی لە قاهیرە زیادکردنی چوار وشەی نوێی بۆ فەرهەنگی زمانی عەرەبی راگەیاند کە لە نێویاندا وشەی ترێند هەیە کە لە سۆشیاڵ میدیاکاندا زۆر بڵاوبووەتەوە.

لیژنەی وشە و شێوازەکانی ئەنجومەنی ئەکادیمیای زمانی عەرەبی هەریەکە لە وشەکانی “ترند” و”ترویقة” و “ترویسة” و  “ترهل”ی بۆ فەرهەنگی زمانی عەرەبی زیادکرد.

بەپێی ئەکادیمییەکە وشەی “ترویقە” کە زیاتر لە شام بەکاردێت بە واتای خواردنی شتێک دێت کە بەیانیان بە سکی بەتاڵ دەخورێت یان دەخورێتەوە، هاوکات وشەی “ترویسە” واتە وشەیەکی سەرەکی یان ناونیشانێکی سەرەکی کە لە سەرەتایی لاپەڕەکەدا ئاماژەی پێکرابێت بۆ تیشک خستنە سەر ناوەڕۆکی بابەتەکە لە کتێب و فەرهەنگ و ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا.

سەبارەت بە وشەی “ترند” کە  لە سۆشیاڵ میدیاکاندا بە شێوەیەکی سەرەکی بەکاردەهێندرێت بە واتای بابەتێکی گەرمی نوێ دێت کە لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیادا دەوروژێندرێت و لە ماوەیەکی کورتدا بە خێرایی بڵاودەبێتەوە، دواین وشەش “ترهل”ە کە بەواتای لاوازی لە جێبەجێکردنی ئەرکدا دێت، بەبێ ئەوەی ئەمە لە کەمی سەرچاوە یان توانای مرۆییەوە سەرهەڵبدات

بابەتی پێشتر

تەڤگەری ئازادی:تەقینەوەکەی هەولێر پەیوەندی بە ئێمەوە نییە

بابەتی دواتر

هونەرمەند بەیتۆجان کۆچی دواییکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share