بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە یاسای بودجەدا مانگانە 775 ملیار دینارە و دەبێت خەرجبكرێت.
مەسعود حەیدەر بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە یاسای بودجەدا مانگانە 775 ملیار دینارە و دەبێت خەرجبكرێت و بەرپرسیارێتیی وەزارەتی دارایی عێراق و فەرمانگەی ژمێریارییە كە هەڵەی گەورە لە شیكردنەوەی بڕگەكانی تایبەت بە یاسای بودجەدا و پشكی هەرێمدا كراوە لە هەمانكاتدا بە هەڵە بە سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیەندراوە و پێویستە ئەو كێشانە چارەسەربكرێن.
راشیگەیاند، پەیڕەوكردنی ئینفاقی فیعلی بۆ مووچە تەنها بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان پەیڕەودەكرێت و لە هیچ پارێزگایەكی دیكە پەیڕەوناكرێت و پێویستە مووچەخۆرانی هەرێم مانگانە لە کاتی خۆیدا مووچە وەربگرن.