دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی سودانی دژی حەلبوسی تاوتوێدەکات

دادگای باڵای فیدڕاڵی

بە پێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی ئەمڕۆ دادگا سەبارەت بە سکاڵایەکی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دژی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کە تایبەتە بە چەند ماددەیەکی یاسای بودجە کۆدەبێتەوە.

دادگای فیدراڵی لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا لەسەر سکاڵایەک کۆدەبێتەوە کە تایبەتە بە حەوت ماددە و بڕگەی یاسای بودجە و لەلایەن سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە دژی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران تۆمارکراوە.

محەمەد شیاع سودانی لە سکاڵاکەیدا داوایکردووە کە بڕگە و ماددەکانی 2، 14 و 64ی  یاسای بودجە ھەڵبوەشێنرێنەوە و بە نادەستووری دابنرێن کە تایبەتن بە تەرخانکردنی پارە بۆ ئەو پڕۆژانەی بودجەکانیان دەگاتە شەش ترلیۆن دینار، پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، دامەزراندنی زیاتر لە 37 ھەزار پۆلیس بەپێی ژمارەی دانیشتووان لەگەڵ تەرخانکردنی 100 ملیار دینار بۆ زیادەی مووچەی کارمەندانی دەستەی حەشدی شەعبی.

بابەتی پێشتر

رۆژانەی شیرخواردنەوە سوودی تەندروستیی بۆ گەدە و دڵ و تەندروستیی دەروونت هەیە

بابەتی دواتر

ڕۆمیرۆ موشتەری زۆرە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share