کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق سۆمۆ ئاشکرایکرد، رێژەی هەناردەکردنی رۆژانەی نەوت لە ماوەی هەفتەی یەکەمی مانگی ئەیلولدا گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل.
کۆمپانیای سۆمۆ ئاماژەی بەوە کردووە، “رێژەی هەناردەکردنی رۆژانە لە ماوەی هەفتەی یەکەمی مانگی ئەیلولدا 2 ملیۆن و 504 هەزار بەرمیل بووە بە نرخی 89 دۆلار و 203 دۆلار”.
کۆمپانیاکە دەڵێت، “رێژەی هەناردەکردنی نەوتی خاوی بەسرە 3.470 ملیۆن بەرمیل بووە لە رۆژێکدا، کە 2.275 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا نەوتی خاوی مامناوەند بووە، و 1.195 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی قورس بووە.
رایگەیاندووە، رێژەی هەناردەکردنی رۆژانە بۆ ئوردن گەیشتووەتە 300 هەزار بەرمیل، و لە گەیارەوە رێژەی 400 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.
ئاماژەی بەوەدا کە پێشبینی دەکرێت هەناردەی نەوتی عێراق بۆ مانگی ئەیلول بگاتە 105.111 ملیۆن بەرمیل لە ئەگەری ئەوەی هەمان بڕی سەرچاوەکە بۆ ماوەی مانگەکە بمێنێتەوە، لەکاتێکدا داهاتی نەوت بگاتە 9.38 ملیار دۆلار.