لێكۆڵینەوەیەكی زانستی: یارییە ئەلیكترۆنییەكان منداڵ زیرەك دەكەن

لێكۆڵینەوەیەكی زانستیی نوێ، كاریگەریی یارییە ئەلیكترۆنییەكان لەسەر مێشكی منداڵ ئاشكرادەكات و دەڵێت، زیرەكیان دەكات.

توێژەرانی پەیمانگەی كارولینسكای سویدی لێكۆڵینەوەكەیان كردووە و گەیشتوون بەو ئەنجامەی كە سەرقاڵبوونی منداڵان بە یارییە ئەلیكترۆنییەكانەوە، تێكڕای زیرەكییان زیاددەكات.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكەی بڵاوكردووەتەوە، 5000 منداڵی تەمەن 10 بۆ 12 ساڵ خراونەتەژێر تاقیكردنەوەی دەروونییەوە و توانا زانستی و ژیرییەكانیان پێوراون، دوای دوو ساڵ جارێكی تر خراونەتەژێر تاقیكردنەوەوە و دەركەوتووە ئەو منداڵانەی زیاتر یاریی ئەلیكترۆنی و ڤیدیۆییان كردووە، تێكڕای زیرەكییان 2.5 خاڵ بەرزتربوون.

توركل كلینگبێرگ مامۆستای دەمارناسی لە بەشی زانستی دەمار لە پەیمانگەی كارولینسكا دەڵێت، ئەو منداڵانەی یاریی ڤیدیۆیی دەكەن، زیرەكترن لەو منداڵانەی ئەو جۆرە یارییانە ناكەن.

بەپێی وتەی توێژەرەكە، هەر منداڵێك كاتێكی زیاتری لەو یارییانەدا بەسەربردبێت، تێكڕای زیرەكییەكەی 2.5 خاڵ زیاتربووە بە بەراورد بەو منداڵانەی كەمتر یارییانكردووە یاخود ئەو جۆرە یارییانەیان نەكردووە.

بابەتی پێشتر

مۆسكۆڤیچ دێتەوە

بابەتی دواتر

دادگا لەبارەی پێنج زیندانیكراوەكەی شیلادزێ بڕیاریدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share