نوێنەرانی یەکێتی لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت ژمارەیەک داواکارییان جێگیرکرد

لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کە سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق ئامادەیبوون، نوێنەرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ژمارەیەک داواکارییان جێگیرکرد لەبارەی دۆخی کەرکوکەوە.

لە راگەیەندراوی نوێنەرانی یەکێتیدا هاتووە، لەو کۆبوونەوەیەدا ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسی، خالید شوانی وەزیری داد بە نوێنەرایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەو کۆبوونەوەیەدا بەشدار بوون، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی کەرکوک و رێوشوێنەکانی باشترکردنی ئاسایش و سەقامگیریی پارێزگاکە کرا.

 

ئەندامانی یەکێتیی لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کە هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عیراقیش ئامادەی بوون، لەگەڵ سەرەکوەزیرانی عیراق سەبارەت بە دۆخی کەرکوک ئەم خاڵانەیان جێگیرد:

١- پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە راستییەکانی کەرکووک و جەختکردنەوە لەسەر پێویستیی ئاشکراکردنی ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکە بۆ رای گشتی و سزادانى هەر کەسێک کە سەلمێنرا تێوەگلاوە لە رووداوەکان.

٢- قەرەبووکردنەوەی ماددی و مەعنەوی کەسوکاری سەربەرزی شەهید و بریندارانی رووداوە نەخوازراوەکەی رۆژی ٢-٩ی کەرکوک.

٣- ئەنجامدانی گۆڕانکاریی ئیداری لە پارێزگاکەدا بە شێوەیەک کە هاوسەنگی لە نێوان هەموو پێکهاتەکانیدا بپارێزێت، هەرەها تا کاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا، ئیدارەی پارێزگاکە لەلایەن سەرجەم پێکهاتەکانییەوە بەڕێوەببرێت.

٤- ژووری ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک سەرجەم پێکاتەکانی تێدا بەشدار بن، بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت ژمارەیەک ئەفسەر لە کورد و تورکمان لەو ژوورەدابن.

٥- پێکهێنانی لیژنەیەک بە چاودێری بەڕێز سەرەکوەزیرانی عیراق بە مەبەستی دابەشکردنی پۆستە ئیدارییەکانی کەرکوک بە شێوەیەکی یەکسان و دادپەروەرانە بەسەر تەواوی پێکهاتەکانی پارێزگاکە.

٦- پێکهێنانی هێزێک لە سەرباز و پۆلیسی ئیتیحادی، کە لە دانیشتوانی پارێزگاکە پێکهاتبێت بە مەبەستی گرتنە دەستی دۆسییەی ئەمنی و سەربازی پارێزگاکە.

بابەتی پێشتر

چوار یاریزانی میلان توشی پێکان بوون

بابەتی دواتر

لە نزیک ناحیەی لەیلان تەرمی کەسێک دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: لەوپەڕی ئامادەباشیداین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئەو هەڵانەی لە هەڵبژاردنەکانی…
Total
0
Share