ئاسایشی گەرمیان سزادانی پێنج تۆمەتباری راگەیاند

ئاسایشی گەرمیان سزادانی پێنج تاوانباری لە سەر دۆسیەی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لەلایەن دادگاوە راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، “پاش ئەوەی لە چەند مانگی رابردوودا توانرا لە لایەن هێزەکانی بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیانەوە بە تۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر پێنج تۆمەتبار دەستگیربکرێن و پاش ئەوەی دۆسیەکەیان خرایە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە پاش چەندین دانیشتنی دادگا و خستنەڕووی تەواوی بەڵگەکان و دانپیادانانی تاوانباران بە تاوانەکانیاندا سزادران”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “هەردوو تۆمەتبار (گ، ا، م) و(ع،ع، م) لە دایكبووی  بە تۆمەتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر دادگای تاوانەكانی كەركوك/گەرمیان بە پێی ماددەی 26 لە یاسای ژمارە یەك ساڵی 2020 تایبەت بە ماددە هۆشبەرەكان بۆ ماوەی سێ ساڵ زیندانیكردن سزادران”.

باسی لەوەش کرد، “تۆمەتبار(ص، ع، م) و(د،م،ط) بە تۆمەتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەرلە لایەن سەرۆكایەتی دادگای تاوانەكانی كەركوك/گەرمیان دادگای كەتنی كەلار بە پێی ماددەی  30 لە یاسای ژمارە یەك ساڵی 2020 تایبەت بە ماددە هۆشبەرەكان بۆ ماوەی یەک ساڵ زیندانیكردن و پێبژاردنی بە بڕی پێنج ملیۆن دیناری عێراقی سزادران لە كاتی نەدانی پارەی سزاكەی یەك ساڵ بەند بكرێن”.

ئاشکراشیکرد، “تۆمەتبار (م، ش، ص) لە لایەن سەرۆكایەتی دادگای تاوانەكانی كەركوك/گەرمیان (دادگای كەتنی كەلار) بە پێی ماددەی 30 لە یاسای ژمارە یەك ساڵی 2020 تایبەت بە ماددە هۆشبەرەكان بۆ ماوەی شەش مانگ زیندانیكردن سزادرا”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: بڕیاری دادگای فەرەنسا دژی توركیا نابێتە رێگر لە پەیوەندیيەكانمان لەگەڵ بەغداد

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، حكومەت هەڵوێستی نەگۆڕی هەیە و دەست لە مافە دەستوورییەكانی كوردستان هەڵناگرێت.…
زیاتر ببینە

بە تۆمەتی دزینی بارهەڵگرێک کەسێک دەستگیرکرا

به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر، مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی دزینی‌ ئۆتۆمبێل لە سلێمانی تۆمه‌تبارێكیان دەستگیرکرد. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای‌…
Total
0
Share