بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارە 20 ی ئەم مانگە محەمەد شیاع سودانی بە سەردانێک بگاتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، “بڕیارە 20 ی ئەم مانگە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بگاتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەشداریی لە کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەکەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بکات”.
بڕیارە لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەدا سودانی چاوی بە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بکەوێت و دۆخی عێراق و سوریا و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت.
لەدوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمە یەکەمجارە سودانی چاوی بە بایدن بکەوێت.