لە میسر دەرگای گۆڕستانەکان دەدزرێن

داواکاری گشتی لە پارێزگای قەلوبیا لە باکووری میسر لێکۆڵینەوە لە کەیسێکی سەیردەکەن و بەدوای کەسی سێیەمی باندێکی دزینی دەرگای ئاسنی گۆڕستانەکان و فرۆشتنیان دەگەڕێن.

بەگوێرەی تۆمارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئەو ناوچەیە، پۆلیس راپۆرتێکی لە خەڵکی گوندی شوبرا شەهاب پێگەیشتووە کە لەکاتی دزینی چەند دەرگایەکی ئاسنی سەر بە گۆڕستانەکانی گوندەکە دوو کەسیان دەستگیرکردووە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاماژەی بەوە کرد، ئەو دوو کەسەی دەستگیرکراون دانیان بەوەدا ناوە کە باندێکی سێ کەسین و کاریان دزینی دەرگا ئاسنییەکانی گۆڕستانەکان بووە بۆ فرۆشتنیان، چونکە نرخی ئاسن گرانە.

لای خۆیانەوە دانیشتووانی گوندەکە دوای ئەوەی زانیویانە دارگاکان دەدزریت سەریان سوڕماوە، شەوێک بۆسەیان ئامادەکردووە بۆ ئەوەی بزانن کێ دەرگاکان دەدزێت و توانیویانە دوو کەس دەستگیربکەن لەکاتی بارکردنیانی دەرگاکاندا لەکاتێکدا سێیەمیان هەڵهات پێش ئەوەی بتوانن بیگرن.

بابەتی پێشتر

هۆشداری بۆ ئەوانەی چای سەوز زۆر دەخۆنەوە

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەلمۆنیتەر: بەهۆی جەنگی ئۆكرانیاوە پەلامارە تیرۆریستییەكان لە سوریا زیادیانكردووە

بەهۆی جەنگی ئۆكرانیاوە چەكدارانی داعش پەلامارە تیرۆریستییەكانیان لە سوریا زیادكردووە. پێگەی “ئەلمۆنیتەر”ی ئەمریكی لە ڕاپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوە، هێزەكانی سوریا…
Total
0
Share