بانگخوازێکی ئیسلامی: کچانیش وەکو کوڕان مافیانە و رێگەپێدراوە داوای هاوسەرگیری لە کوڕان بکەن

بانگخوازێکی ناسراوی ئیسلامی پشتڕاستی دەکاتەوە کە کچان مافی ئەوەیان هەیە داوای هاوسەرگیری لە گەنجێک بکەن کە گونجاوە بۆیان بۆ ئەوەی هاوسەرگیریی لەگەڵ بکات، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە یاسای شەریعەت شتێکی لەو جۆرە قەدەغە ناکات.

پێگەی هەواڵی “قاهیرە 24″ لە زاری ئەحمەد کەریم مامۆستای فیقهی بەراوردکاری لە زانکۆی ئەزهەر بڵاویکردووەتەوە کە هیچ دژی و رەتکردنەوەیەک لە ئاینی ئیسلامدا نییە بۆ ئەوەی کچێک داوای گەنجێک بکات بۆ ئەوەی هاوسەرگیری بکەن.

جەختی لەوە کردەوە کە هیچ دژی و رەتکردنەوەیەکیش نییە بەرامبەر بە نیشتەجێبوونی مێردەکە لە ماڵی ژنەکەیدا و وتی، پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێت، لە ماڵی خاتوو خەدیجە نیشتەجێ بووە و هیچ کێشەیەکی نییە لە رووی شەرعییەوە، پێغەمبەر موسا سەلامی خوای لەسەر بێت، لە ماڵی ژنەکەیدا کاری کردووە و هاوسەرگیری کردووە.”

ئەو زانایەی فیقهی بەراوردکاری لە زانکۆی ئەزهەر دووپاتی کردەوە کە ئەم بابەتە رەها نییە، “پێویستە مێرد خانوو بۆ ژنەکەی دابینبکات، بەڵام ئەگەر باوکی ژنەکە شوێنی نیشتەجێبوونی هەبێت، هیچ دژی و حەرامییەک لەوەدا نییە”.

بابەتی پێشتر

ئەكادیمیای كوردی: كوردناسێكی مەزن كۆچی دواییكرد

بابەتی دواتر

یارییە گرنگەکانی ئەمڕۆ بزانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share