فازڵ نەبی: حكومەتی هەرێم بە قەرزەكە رازی بێت دەتوانێت هەفتەی داهاتوو 500 ملیار دینارەكە وەربگرێت

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر حكومەتی هەرێم بە قەرزەكەی بەغداد رازی بێت دەتوانێت هەفتەی داهاتوو 500 ملیار دینارەكە وەربگرێت و بە گەیشتنی ئەو پارەیە دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

د. فازڵ نەبی بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەگەر حكومەتی هەرێم بە وەرگرتنی ئەو 500 ملیار دینارە رازی بێت هەفتەی داهاتوو دەتوانێت قەرزەكە وەربگرێت و بۆ ئەوەش چەند رێوشوێنێكی دەوێت كە وەزارەتی دارایی هەرێم كەسێك بە وەكالەت دەنێرێتە هەردوو بانكی رەشید و رافیدەین و واژووی رێككەوتنەكە دەكرێت و پارەكە دەنێرێت، بەو پێیەی هەرێم تائێستا رازی نییە بەو پێشنیازە و ئەگەر عێراق سووربوو لەسەر ئەوەی بە قەرز پارە بداتە هەرێم ئەوا وەرگرتنی قەرزەكە بەو رێوشوێنانەدا دەڕوات.

بە بڕوای فازڵ نەبی ئەگەر پارەكەی بەغداد لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا بگاتە هەرێمی كوردستان دەست بەدابەشكردنی پارەکە بەسەر مووچەخۆراندا دەكات.

بابەتی پێشتر

ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە: پێویستە بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ رەوشی كەركوك بكرێت

بابەتی دواتر

ئەگەر نەخۆشیی شەکرەت هەیە کاهوو لەبیرمەکە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share