راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە لەبارەی وەرگرتنەوەی کتێبی خوێندن

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، پێویستە پێش راگەیاندنی ئەنجامەکان، کتێبی خوێندن لە خوێندکاران وەربگیرێتەوە.

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم نووسراوێکی بە واژووی رەگەز رەشید، بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتەکە، ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی سنووری هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی کوردی لە کەرکوک کردووە.

لە نووسراوەکەدا هاتووە، خوێندنگەکانی سنووری پەروەردەکانتان ئاگاداربکەنەوە، کە پێویستە تا دواڕۆژی تاقیکردنەوەکان و پێش راگەیاندنی ئەنجامەکان، کتێبی خوێندن بەپێی تۆماری کتێب، لە خوێندکاران وەربگیرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی هەولێر بۆ هاوڵاتییان: لە چیای گۆڕەز نزیک مەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی هەولێر داوا لە هاوڵاتییان دەکات سبەینێ لە چیای گۆڕەز نزیک نەبنەوە. بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری…
زیاتر ببینە

له‌ سلێمانى ته‌قه‌ له‌ مه‌فره‌زه‌یه‌كى پۆلیس كرا

به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى فریاكه‌وتنى خێرای سلێمانى ڕایگه‌یاند، له‌كاتى چوونیان بۆ گرتنى داواكراوێك ته‌قه‌ له‌ مه‌فره‌زه‌یه‌كى پۆلیسى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژى…
Total
0
Share