کەشناسی: خۆڵبارین دەبێت و کەش فێنک دەبێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، بەوپێیە ئێوارەی ئەمڕۆ خۆڵبارین دەبێت و پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی بەرچاو نزمدەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت بە گشتى لەکاتەکانی ئێوارە ئەگەری کەمێک تۆز هەیە لە ناوچەکانی باشووری هەرێم.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە پلەکانی گەرما 4 بۆ 5 پلە نزمدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

هەروەها سبەینێ هەینی، کەش ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش نزمبوونەوەیەکی کەم بە 1 بۆ 2 پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ تۆمار دەکات  .

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک: تووشبوون بە شێرپەنجە لە کەسانی خوار 50 ساڵ زیادیکردووە

بابەتی دواتر

سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان: دەبێت بگەڕێینەوە بۆ رێککەوتنی دانەوێڵە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share