کەشناسیی هەرێم: ئەگەری تاوەباران و خۆڵبارین هەیە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ ئەگەری تاوەباران و بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان هەورى زیاتر دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ دووشەممە نیمچە هەور دەبێت بەگشتى، لە ئەنجامى دروست بوونى ناجێگیریەک لەسەر ناوچەکەمان ئەگەرى تاوەباران لە سەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە بەشێوەى نمە بارانی پچڕ پچڕ و هەندێک کات هەورە تریشقەى لەگەڵ دەبێت، ئەگەرى زیادبوونى خێرایی با هەیە کە هەندێک کات بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵى لەگەڵدا دەبێت، ئەگەرى بارانبارین لە سەر سنوورى ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى دهۆک و سلێمانى زیاتر دەبێت.

ئاشکراشیکرد، پلەی گەرمی دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share