دارایی هەرێم: وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رز و پێشینه‌ له‌ دەستەبەر هه‌ڵوه‌شێندرایەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم رێنمایی وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رز و پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری و خانوبه‌ره‌ی له‌ دەستەبەر هەڵوەشاندەوە.

بەپێی رێنمایی دارایی ژمارە (10)ی ساڵی 2023 كە بە نوسراوی وەزارەتی دارایی و ئابوریی ژمارە (10532) لە 3ی ئەیلول دەرچووە بڕیاردراوە بە هەڵوەشاندنەوەی رێنمایی ژمارە (9)ی ساڵی 2023 تایبەت بە وەرگرتنەوەی قەرز و گەڕاندنەوەی پشكی پێشینەی (هاوسەرگیری و خانووبەرە) لە دەستەبەر (كەفیل).

لە سەرەتای مانگی تەمموزی ئەمساڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری بڕیاریدا دوو مانگ مۆڵەت بداتە ئەو کەسانەی کە قەرزی پێشینەیان نەگەڕاندووەتەوە، دوای ئەو دوو مانگە یەک لەسەر پێنجی مووچەی ئەو فەرمانبەرە دەبڕدرێت کە بووەتە کەفیل، دواتر بڕیارەكە راگیرا، بەرلەوەی بە تەواوی هەڵبوەشێندرێتەوە.

بابەتی پێشتر

یەكێتیی زانایان: نیگەرانین لە دواكەوتنی مووچە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی شەقامی تونێلی پێشڕەو - سیتەك نۆژەندەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیامێك لە قوباد تاڵەبانییەوە

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لە ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا پەیامێكی بڵاوكردەوە. دەقی پەیامەكە:…
زیاتر ببینە

پارێزەری زیندانییانی بادینان: ئەو رۆژنامەنووسانە لە سلێمانی بوونایە بە سێ ڕۆژ ئازاد دەکران

ئەو چالاکوان و ڕۆژنامەنووسانەی بادینان کە لە هەولێر دەستگیرکراون، سەرجەمیان ماوەی دەستگیرکردنیان کۆتاییهاتووە، بەڵام ئازادناکرێن، پارێزەرەکەیان دەڵێت، ئەوە…
Total
0
Share