وەزارەتی پەروەردە مامۆستایان سەرپشک دەکات

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڕیارێکی لەبارەی دەوامی مامۆستایانەوە دەرکرد و مامۆستایان سەرپشک دەکات.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە دەوامی مامۆستایان لە ناوەندە حکومییەکان بەگوێرەی وانەکانیان دەبێت کە لە خشتەی بەشە وانەکانیان بۆیان دیاریکراوە و گۆڕانکاری تێدا ناکرێت.

ئەوەشیان خستۆتەڕوو کە بێجگە لە کاتی وتنەوەی وانەکانی خۆیان لە بەشەوانەی هەفتانە مامۆستایان پاباند ناکرێن بە مانەوەیان لە سەرەتای دەوام تا کۆتایی و سەرپشکن لە مانەوەیان لە ناوەندەکانی خوێندن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داوا دەکرێت سبەینێ دانیشتنی نائاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامبدرێت

سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “داواکارییەکمان پێگەیشتووە بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێکی نائاسایی”. لە بەیاننامەیەکدا سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی…
Total
0
Share