ئاماری پڕكردنەوەی فۆڕمی یەكەی نیشتەجێبوون لە ماوەی مانگێك راگەیەندرا

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم رایدەگەیەنێت، ” لە ماوەی نزیكەی مانگێكدا ژمارەی ئەو خێزانانەی فۆڕمی وەرگرتنی یەكەی نیشتەجێبوونیان پركردووەتەوە گەیشتووەتە 17 هەزار و 954 فۆڕم.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، رۆژی سێشەممە دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، لە رێوڕەسمێكدا پڕۆسەی دابەشكردنی فۆرمی یەكەی نیشتەجێبوون و كاراكردنی فۆرمەكەی بە شێوەی ئۆنلاین بۆ هاوڵاتییانی كەمدەرامەت راگەیاند.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پڕكردنەوەی فۆڕمەكە تاوەكو 1ی كانونی یەكەمی ئەمساڵ بەردەوامدەبێت و هەر خێزانێكیش بە ناردنی داواكارییەكەی لە رێگەی ئەژماری تایبەت بەخۆی بەردەوام تا بەردەستبوونی سیستمی ناوبراو دەسەڵاتی پیاداچوونەوەی زانیارییەكانی هەیە، هەر لە ڕێگەی ئەو ئەژمارەشەوە توانای وەرگرتنەوەی ئەنجامەكانی هەیە.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

مامەڵەكارێكی دراوی ساختە دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share