دادگای فیدراڵیی عێراق لەبارەی بەشەخۆراكی هاوڵاتییانی هەرێمەوە بڕیاریدا

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، دادگای فیدراڵیی عێراق ئەو سكاڵایەی رەتكردەوە كە لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی عێراقەوە لەسەر هەرێم تۆماركرابوو تایبەت بە پارەی بەشە خۆراكی 18 ساڵی رابردوو لە هەرێمی كوردستان كە دەبووایە بگەڕێتەوە بۆ حكومەتی فیدراڵ.

نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دادگای فیدراڵی دانیشتنێكی لەسەر وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیەی كە مانگانە لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت لەبەرامبەر بەشەخۆراكی هاوڵاتییانی هەرێم كە دەبێت بگەڕێتەوە بۆ بەغداد ئەنجامدا و ئێمەش پارێزەری خۆمان نارد و سەرجەم بەڵگەنامەكانمان پێشكەشكرد لە دانیشتنەكەدا دادگای فیدراڵیی عێراق ئەو سكاڵایەی رەتكردەوە و دۆسیەكە لەبەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان یەكلابووەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، داواكە لەسەر ئەو بنەمایە بووە كە هەرێم لە ساڵی 2004ەوە ئەو پارەیەی لە هاوڵاتییانی لەبەرامبەر بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان وەرگرتووە نەیگەڕاندووەتەوە بۆ بەغداد، لە بەرامبەردا ئێمەش سەرجەم ئەو بەڵگەنامانەمان پێشكەشكرد كە حكومەتی عێراق پاداشتی كارمەندان و كرێی گواستنەوەی نەداوە و ئەو پارەیەی وەرگیراوە لە هاوڵاتییان گەڕێندراوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی ئەوانیش بۆ گواستنەوە و پاداشتی كارمەندان خەرجیانكردووە، هەر بۆیە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق لە بەرژەوەندیی هەرێم كۆتاییهات و ئەو دۆسیەیە داخرا.

بابەتی پێشتر

هۆكاری نەناردنی تەواوی مووچە و پشكی هەرێم لەلایەن بەغدادەوە ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەرایەتییەکی نوێ لە هەڵەبجە دەکرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: رەزامەندی کردنەوەی نووسینگەیەکی بانکی ناوەندیمان لە هەرێم وەرگرتووە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، رەزامەندی کردنەوەی نووسینگەیەکی بانکی ناوەندیمان لە هەرێم وەرگرتووە و تەواوکردنی کارەکانی لە ئەستۆی…
Total
0
Share