بە هۆكارێكی بۆماوەییەوە خێزانێك بێ پەنجەمۆر لەدایكبوون

بەكارهێنانی پەنجەمۆر بووەتە بەشێك لە ژیانی ڕۆژانەی ئەم سەردەمەی تیاییدا دەژین، ئەو هێڵانەی پەنجە بۆ پشتڕاستكردنەوەی ناسنامەی كەسەكان بەكاردەهێندرێت، بەڵام خێزانێكی بەنگالی بەهۆی نەبوونی ئەو تایبەتمەندییەی لە هەموو مرۆڤێكدا هەیە دووچاری كێشە بوونەتەوە.

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییانەی بڵاوكراونەتەوە، ئەبو ساركەر، گەنجێكی خەڵكی بەنگلادیشە و بەهۆی نەبوونی هێڵی پەنجەكانی (پەنجەمرۆ)ەوە دووچاری كێشە بووەتەوە و ناتوانێت ژیانێكی ئاسایی بژێت.

تەنها ئەو گەنجە ئەو كێشەیەی نییە كە بە گۆڕانی بۆماوەیی ناودەبرێت، بەڵكو تەواوی خانەوادەی هەمان كێشەیان هەیە كە لە جیهاندا دەگمەنە.

خانەوادەكەی ئەبو ساركەر، لە ناوچەی ڕاج شاهی لە بەنگلادیش دەژین.

ئەبو ساركەر وەك یاریدەدەری پزیشك كار دەكات، بەڵام باووباپیرانی وەك جوتیار كاریان كردووە و ڕەنگە نەبوونی پەنجەمۆر بۆ ئەوان كێشەیەكی ئەوتۆی بۆ دروست نەكردبن.

ئەو گەنجە بەنگالییە ڕایگەیاندووە، نەبوونی هێڵی پەنجە و پەنجەمۆر لە سەردەمی باپیریدا كێشە نەبووە، بەڵام ئێستا بۆ ئەمان بووەتە لەمپەرێكی گەورە بۆ ژیانێكی ئاسایی.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، پەنجەمۆر هۆكارێكی پێویستە بۆ كردنەوەی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان، هەروەها بۆ دەنگدان و دەستخستنی بەڵگەنامەكان و ناسنامە.

باوكی ئەبو ساركەر كە ناوی ئامل ساركەرە، پێشتر بۆ بەدەستهێنانی ناسنامە، فەرمانبەرێكی لەبری خۆی داناوە، لەگەڵ ناسنامەكەیدا نوسراویكی فەرمی بۆ كراوە لێی نوسراوە، “پەنجەمۆری نییە”.

لە ساڵی 2010دا بوونی پەنجەمۆر هۆكارێكی سەرەكی بوو بۆ دەركردنی پاسپۆرت و مۆڵەتی شۆفێری، بۆیە باوكی ئەبو ساركەر وێڕای ئەوەی نوسراوی پزیشكی هەبوو كە هێڵەكانی پەنجەی نییە، پاسپۆرتی بۆ دەرنەكرا بەهۆی ئەو كێشەیەوە.

بەوهۆیەشەوە تا ئێستا هیچ گەشتێكی نەكردووە و ترساوە دووچاری كێشە ببێتەوە، مۆڵەتی شۆفێریشی بە هەمان هۆكار بۆ دەرنەكراوە بەڵام ئۆتۆمبێلی هەیە و ناچارە لێیبخوڕێت.

بۆ كڕینی سیمكارتیش، ڕێنمایی حكومەتی بەنگلادیش هەیە كە دەبێت هەموو كەسێك ویستی دەستخستنی سیمكارتی هەبوو پەنجەمۆر بكات، بەوهۆیەوە ئەو خێزانە نەیانتوانیوە سیمكارتیشیان هەبێت.

تا ئێستاش تەواوی ئەو خێزانە یەك ژمارە مۆبایل بەكاردەهێنن كە بەناوی دایكانەوەیە، چونكە خۆشبەختانە دایكیان پەنجەمۆری هەیە و هێڵەكانی پەنجەی كێشەیان نییە.

 

بابەتی پێشتر

یەکسانبوونی نێوان لیستەر سیتی و مانچستەر یونایتد (2-2)

بابەتی دواتر

جوانترین گۆڵەکانی ڕۆناڵدۆی دیاردە بە درێسی یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یاس خزر كۆچی دواییكرد

سەندیكای هونەرمەندانی عێراق كۆچی دوایی هونەرمەندی گۆرانیبێژ یاس خزر-ی راگەیاند. سەندیكاكە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دڵگرانە بە…
Total
0
Share