بەشێكی دیكەی زنجیرەی (پێستی شێر) بەرهەمدەهێندرێت

دوای سەركەوتنی زنجیرەی (پێستی شێر)، بەشێكی دیكەی بەرهەمدەهێنرێت.

جەمشید مەحمودی-ی دەرهێنەری زنجیرەكە لەگەڵ بڵاوكردنەوەی پارچە ڤیدیۆیەكی ریكلامی بەشە نوێیەكەدا نووسیویەتی، (پێستی شێر) چوارشەممە بەردەوام دەبێت.

زنجیرەی (پێستی شێر) لە دەرهێنانی جەمشید مەحمودی و بەرهەمهێنانی نەوید مەحمودی، بە پشتبەستن بە دەنگی بەکارهێنەرانی سایتی فیلمی “IMDB” توانی نمرەی 8.4 لە کۆی 10 بەدەستبهێنێت، بەمەش بووە بەناوبانگترین زنجیرە.

بەشە نوێیەكە (سپین ئەف)ە كە بە مانای زنجیرەیەكی دیكە دێت و، دەکرێت تیایدا زانیاری و وردەکاریی زیاتری تێدابێت لەسەر ئەڵقەكانی زنجیرەكە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ ژمارەیەك فەرماندە و ئەفسەری باڵای یەكە سەربازییەكاندا كۆبووەوە

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی: سەرجەم ریكلامە نایاساییەكان لادەبرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share