بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی کەسوکاری قوربانییەکانی کەرکوک کرد

بافڵ جەلاڵ تاڵەبانی لە پەیامێکی هاوخەمیدا بۆ کەسوکاری قوربانییانی خۆپیشاندانەکانی دوێنێی کەرکوک رایگەیاند، تاوانبارانی ئەم رووداوە دەبێت بە سزای یاسایی خۆیان بگەن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، “شەهیدبوون و رژانی خوێنی رۆڵەكانتان لەپێناو بەدەستهێنانی مافەكانیان لەدڵەوە نیگەرانیكردم، دڵمان لەگەڵ ئێوەیە و هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەتانم”.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا جەختیکردەوە، “تاوانبارانی ئەم رووداوە دەبێت بە سزای یاسایی خۆیان بگەن و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سازش لەسەر ماف و داواكارییەكانتان ناكات”.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاشکرایکرد، “رۆحی شەهیدان شادبێت و خوای گەورە سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت، هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازم و هەموو رێكارێكی پێویست بۆ چارەسەركردنی براكانمان لە كەركوك دەگرینەبەر”.

 

بابەتی پێشتر

فراكسیۆنی یەكێتی: کەرکوک شایستەی خزمەتە، نەک لەبەر دار و پەردووی بارەگایەک بکرێتە زەمینەی ئاژاوە

بابەتی دواتر

مۆرینیۆ لە ژێر ڕەخنەى هاندەراندایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دانا عه‌بدولكه‌ریم: ئەگەر بومه‌له‌رزه‌ تا 5 پله‌ی رێخته‌ر لە كوردستان رووبدات زیانی زۆری نابێت

دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن دەڵێت، “ئەگەر تا پێنج پله‌ی رێخته‌ر بومه‌له‌رزه‌ لە كوردستان رووبدات، زیانی زۆری…
Total
0
Share