ئەوانەی زۆرترین مەترسییان لەسەرە بۆ توشبوون بە زنجیرەی دەلتا کێن؟

لەکاتێکدا جیهان سەرقاڵی زنجیرەی گۆڕاوی دەلتایە توێژینەوەکان دەریدەخەن ئەو کەسانەی زیاتر تووشی زنجیرەی گۆڕاوی دەلتا دەبن ئەوانەن پێشتر تووشی COVID-19 بوون.

شیکارییەکانی تاقیگە پزیشکییەکان کە توێژەرانی فەرەنسی بە چاودێریی پەیمانگای پاستێری پاریس ئاشکرایان کردووە، ئەو جۆرەی لە هیندستان سەریهەڵدا توانای چوار جار زیاترە بەرامبەر دژە تەنەکانی جەستە بەراورد بە جۆرەکانی پێشوو، لەهەمانکاتدا ئەو کەسانەی پێشتر تووشی COVID-19 بوون زیاتر ئەگەری توشبوونیان بە زنجیرەی نوێی دەلتا هەیە.

توێژینەوەکە ئەوەی خستووەتەڕوو، وەرگرتنی یەکەم ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنای جۆری فایزەر تەنها بەڕێژەی 10% بەرگری دژی جۆری دەلتا دروستدەکات، لەکاتێکدا بەرامبەر جۆرەکانی دیکە بەڕێژەی 60% بەرگریی دروستدەکات.

ئاماژە بەوەشکراوە، ژەمی دووەمی ڤاکسینە پەسەندکراوەکان دەتوانێت بەڕێژەی 95% بەرگریی دروستبکات بۆ جۆرەکانی دیکەی بەڵام سێ بۆ پێنج جار کەمتر دەبێت بۆ جۆری دەلتا.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی: تا سێشەممە موچەی سەرجەم شوێنەکان دابەشدەکرێت

بابەتی دواتر

نەوت بە كارەبا.. پێشنیازی پەرلەمانتارێكی كورد بۆ حكومەتی فیدراڵ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی: لەگەڵ کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی ڤاکسیندا لەپەیوەندیداین بۆ دابینکردنی بڕی تەواو بۆ هەرێم

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی گەیشتنی یەکەم کاروانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بە هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند…
Total
0
Share