بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، لە ئێستادا لە بەڕێوەبەرایەتییەکە پاسپۆرت تەنیا بۆ چەند حاڵەتێکی پێویست تەواو دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییانی پارێزگای هەڵەبجە و قەزای سەیدسادق و قەزای شارەزوور دەکەینەوە بەھۆی کەمی دەفتەری پاسپۆرت لە ھەموو پارێزگاکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان لە ئێستادا لە بەڕێوەبەرایەتیمان پاسپۆرت تەنیا بۆ چەند حاڵەتێکی پێویست تەواو دەکرێت وەک ئەو نەخۆشانەی پێویستیان بە نەشتەرگەرییە لە دەرەوەی وڵات یان ئەو کەسانەی مافی مانەوەی ئەوروپایان ھەیە و پێویستە بە زووترین کات بگەڕێنەوە یاخود ئەو کارمەندانەی ئەندامی شاندی حکومەتن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “کەسانی نەخۆش پێویستە راپۆرتی پزیشکیان پێبێت بۆ سەلماندنی پێویستیان بە پاسپۆرت”.
پاسپۆرتی هەڵەبجە ئاشکراشیکرد، لە کاتی چارەسەر بوونی گرفتی دەفتەردا ئاگادارتان دەکەینەوە و بە زووترین کات ھەموو ئەوکەسانەی لە پێشتر مامەڵەیان کردووە پاسپۆرتەکانیان بۆ چاپ دەکرێت.