ئەو هاوڵاتییانەی لە ئێران-ن دەتوانن بگەڕێنەوە هەرێم

وێڕای ئەوەی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان هەرێم و ئێران دراوە، بەڵام ئەو هاوڵاتییانەی هەرێم لە ئێرانن دەتوانن بگەڕێنەوە بە مەرجێك “بۆ ماوەی 14 ڕۆژ كەرەنتین بكرێن”.

فەرید حەق پەنا، بەڕێوبەری گشتیی گومرگی باشماخ لە شاری مەریوان بە ئاژانسە هەواڵییەكانی ئێرانی ڕاگەیاندووە، “بەهۆی ڕێگری لە جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هاتوچۆی گەشتیاران لەنێوان هەرێم و ئێران ڕاگیراوە”.

ئەو بەرپرسە ئێرانییە نەشیشاردووەتەوە، “وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان لە ئەمڕۆ شەممە 26ی كانونی یەكەم-ەوە، ڕێگەی داوە بە كردنەوەی خاڵی سنووری باشماخ بەڕووی ئەو گەشتیارانەی دەچنەوە ئێران”.

سەبارەت بە هەمان پرس، ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوبەری گشتیی گومرگی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ڕێگا دراوە بە هاتوچۆی گەشتیاران لەنێوان هەردوو وڵات، بەڵام هەر گەشتیارێك بێتە ناو هەرێمەوە 14 ڕۆژ كەرەنتین دەكرێت”.

بەڕێوبەری گشتیی گومرگ ئاماژەی بەوەكرد، “هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەتوانن بگەڕێنەوە هەرێم و بەپێچەوانەشەوە، بەڵام مەرجە كە كەرەنتین بكرێن”.

سەبارەت بە هاتوچۆی بازرگانی، ساماڵ عەبدولڕەحمان ئاشكرایكرد، “ئەو بڕیارە بۆ گەشتیارانە و پەیوەندی بە جوڵە بازرگانییەكانەوە نییە”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، 24ی كانونی یەكەم، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان چەند ڕێكارێكی نوێی بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرنا ڕاگەیاند.

بەشێك لە بڕیارەكان؛

قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شت بۆ وڵاتانی (به‌ریتانیا، باشووری ئه‌فریقا، ئوسترالیا، دانیمارك، هۆڵه‌ندا، به‌لجیكا، ئێران و ژاپۆن).

قه‌ده‌غه‌كردنی هاتنی كه‌سانی بیانی له‌و وڵاتانەی ناویان هاتووه‌، جگه‌ له‌ نێرده‌ دێپلۆماتییه‌كان و شانده‌ فه‌رمییه‌كان.

ئه‌و هاوڵاتییه‌ عێراقییانه‌ی له‌و وڵاتانه‌ی ناویان هاتووه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ 14 ڕۆژ كه‌ره‌نتین‌ ده‌كرێن.

ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی حاجی ئۆمه‌ران، باشماخ و په‌روێزخان به‌ڕووی گه‌شتیاران داده‌خرێن.

هه‌موو گردبوونه‌وه‌ و كۆنفرانس و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه‌.

سازكردنی ئاهەنگی سەری ساڵ قەدەغەیە.

هەر شوێنێك ئاهەنگی سەری ساڵ ئەنجامبدات بە بڕی 10 ملیۆن دینار سزادەدرێت.

قەدەغەكردنی داوەت و شایی و چونە سەرقەبران و دانانی پرسە بەردەوام دەبێت.

ئەو پێبژاردنانەی وەردەگیرێت بۆ كڕینی پێداویستیی خۆپاراستن لە فەرمانگەكاندا خەرجدەكرێت.

دامەزراوەكانی كەرتی تایبەت كارمەندانیان ناچاربكەن بە بەستنی ماسك.

شۆفێری ئۆتۆمبێل بە هەموو جۆرەكانییەوە لەكاتی بوونی سەرنشینی دیكە پێویستە ماسك ببەستن.

 

بابەتی پێشتر

وەزارەتی ناوخۆ ڕادەستكردنی سەركردەكەی عەسائیب ڕەتدەكاتەوە

بابەتی دواتر

سلێمانی.. دوو تۆمەتبار بە بڕێک مادەی ھۆشبەرەوە دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share