بەسڕە.. بەهۆی شەڕی نێوان دوو خێڵەوە پێنج كەس كوژران

لە شەڕێكی نێوان دوو خێڵدا لە بەسڕە، پێنج كەس كوژران و برینداریش هەن، لە شەڕەكەشدا چەكی مامناوەند بەكارهاتووە.

محەمەد خەڵەف، ئەفسەر لە سوپای عێراق لەوبارەیەوە بە ئاژانسی ئانادۆڵوی وتووە، “لە پارێزگای بەسڕە شەوی ڕابردووە، پێنج كەس كوژراون و حەوتی دیكەش برینداربوون، بەهۆی شەڕی عەشایەرییەوە”.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، شەڕەكە لە ناوچەی كەرمە لە پارێزگای بەسڕە لەنێوان خێڵی حەمدانە و بۆعفەرە بەهۆی هەندێك كێشەی كۆنەوە ڕویداوە.

ئەفسەرەكەی سوپا ئاشكراشیكردووە، لە شەڕەكەدا چەكی مامناوەن و سوك بەكارهاتوون.

ئاماژەی بەوەشكردووە، سوپای عێراق چووەتە ناو شەڕەكەوە و كۆنتڕۆڵی دۆخەكەی كردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق سەركۆنەی هێرشی سەربازانی ئیسرائیل بۆ سەر فەڵەستینییەكان دەكات

وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەرکۆنەی هێرشی سەر نوێژخوێنانی فەڵەستین دەكات لە مزگەوتی ئەقسا، كە لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە ئەنجامدرا، بەهۆیەوە…
Total
0
Share