ئەو تۆمەتبارەی تەقەی بەسەر هاوڵاتییەكدا كردبوو دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی كەسێكی دەستگیركرد كە تەقەی بەسەر هاوڵاتییەكدا كردبوو.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە كەسێك بە دەمانچە تەقەی بەسەردا كردووە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردووە ودوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئێستادا تۆمەتبار (أ، أ، ت لەدایكبووی ساڵی 1996) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 430 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و دەستیشگیراوە بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە بە تۆمەتباربووە.

بابەتی پێشتر

فازڵ نەبی: یاسای بودجە وەك خۆی جێبەجێبكرێت 100 ملیار دینار بۆ هەرێم نامێنێتەوە

بابەتی دواتر

دوایین زانیاری لەبارەی ناردنی مووچە لە بەغدادەوە ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share