یەکەم حاڵەتی کۆلێرا لە گەرمیان تۆمارکرا

یه‌كه‌م حاڵه‌تى نه‌خۆشی كۆلێرا له‌ گه‌رمیان دەستنیشانكرا كه‌ ژنێكى ته‌مه‌ن 24 ساڵه‌.

به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى گشتیى ته‌ندروستیى گه‌رمیان بڵاویکردەوە، “یه‌كه‌م حاڵه‌تى نه‌خۆشی كۆلێرا له‌ گه‌رمیان دەستنیشانكرا كه‌ ژنێكى ته‌مه‌ن 24 ساڵه‌، تیمه‌كانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تىی خۆپاراستنى ته‌ندروستیى گه‌رمیان راسپێردراون بۆ به‌دواداچوونى ئه‌و كه‌یسه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ى تووشبوونی”.

داوایشیکرد، هاوڵاتییانی سنوورەکە خۆپارێزیی بكه‌ن به‌مه‌به‌ستى دووربوون له‌ مه‌ترسییه‌كانى حاڵه‌ته‌كانى سكچوون و كۆلێرا، ئه‌ویش به‌ گرتنه‌به‌رى رێكارى پاكوخاوێنى و خۆپارێزی و دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ پاكی سه‌رچاوه‌ى ئاوی خواردنه‌وه‌ و به‌كارهێنانیان.

بابەتی پێشتر

کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن لە مارکێتەکانی زاخۆ دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

تیروپشکی چامپیۆنز لیگ ڕاکێشرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: پێویستە دانووستانەكان بکرێتە بنەما بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی چەقبەستووی پێکھێنانی حکومەت

قوباد تاڵەبانی لەمیانەی پێشوازیكردنی لە باڵیۆزی فەرەنسا ڕایگەیاند، پێویستە گفتوگۆ و دانووستان بکرێتە بنەما بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی چەقبەستووی…
Total
0
Share