هەڤاڵ ئەبوبەكر كێڵگە كشتوكاڵییەكانی پێنجوێنی بەسەركردەوە

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، ساڵانە لە مانگی نیسان بۆ مانگی تشرینی دووەم تەنها لە سنووری پێنجوێن زیاتر لە 500 هەزار كەس كاردەكەن و باشترین و جوانترین بەرهەمە كشتوكاڵییەكانی وەك تەماتە، بامێ، كولەكە، بایینجان، پەتاتە، پیاز، بیبەر، شووتی، كاڵەك، خەیار، گەنم، جۆ، چەڵتووك، ترێ، سێو، قۆخ، هەرمێ، گەزۆ، بنێشت و هەنگوین بەشێوەیەكی سروشتی لە ژینگەیەكی ناوازەی تەواو تەندروستدا، بەرهەمدەهێنن و پێداویستیی عێراق و هەرێمی كوردستان بە زیادەوە دابیندەكەن.

دەشڵێت، “72 كارگەی دروستكردنی سندووقی پلاستیك لە سنوورەكەدا هەن، كە بەشێوەی دۆستی ژینگە و ریسایكڵكردنی كەرەستە بەكارهاتووەكان كاردەكەن و ساڵانە زیاتر لە پێنج ملیۆن سندووق بە قەبارەی جیاجیا بەرهەمدەهێنن، بەبێ ئەوەی هیچ پارەیەكی وڵات بچێتە دەرەوە، ساڵانە بڕی دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار زیاتردەكات، كە پێشتر لە دەرەوەی وڵات دابیندەكرا.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لەم سنوورەدا، هەموو كەس، هەموو شت لە جووڵەیەكی بەرهەمداردان، ژن و پیاو كێڵگە و بێستان و ڕەز و دارستانەكانیان كردووەتە ژووانی كاركردنێكی شەرەفمەندانەی پاك و ڕەوا و بەرهەم و داهاتێكی خۆماڵیی نیشتمانیی پشتبەخۆبەستوو.

بابەتی پێشتر

ئەحمەد گەرمیانی: سودانی بەڵێنیدا كێشەی مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان چارەسەربكات

بابەتی دواتر

مانەوەی هێزی ئاشتیپارێز لە لولبنان بۆ ساڵێكی دیکە درێژکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share