سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە دەستیلەکارکێشایەوە

ئەمڕۆ کوێستان ئەکرەم سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی راگەیاند و هۆکارەکەی ئاشکراکرد.

کوێستان ئەکرەم سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “من چوار ساڵی کارکردنی خۆمم وەک سەرۆکی شارەوانیی تەواوکردووە و سەروو خۆمم ئاگادارکردووەتەوە پێم خۆشە کەسێکی دیکە بێتە شوێنەکەم”.

باسی لەوەش کرد، “ماوەی دوو ساڵە چاوەڕێم سەروو خۆم کەسێک دەستنیشانبکەن، بەڵام ئەوە نەکرا و ئاڵوگۆڕ لە پۆستەکانی هەڵەبجەدا نەکرا، بۆیە دەستم لەکارکێشایەوە”.

ئاشکراشیکرد، “بەداخەوە دەیڵێم ئاستی خزمەتگوزاری و ئەو بودجەیەی بۆ شاری هەڵەبجە دابیندەکرێت، من خۆم بەشەرمەزاری یەک بە یەکی خەڵکی شاری هەڵەبجە دەزانم، کە نەمانتوانیوە خزمەتیان بکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەوقافی سلێمانی: ئەو ڕەخنانەی لە بەڕێوەبەری مزگەوتەکان گیراوە دوورن لە هەموو بەهایەکی ئەخلاقی

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی سلێمانی وەڵامی ئەو ڕەخنانە دەداتەوە کە لە بەڕێوەبەری مزگەوتەکان گیراوە و ڕایگەیاندووە،…
زیاتر ببینە

بڕیار رەشید هۆکاری نەناردنی لیستی مووچەی مانگی پێنج بۆ بەغداد لەلایەن هەرێمەوە ئاشکرادەکات

بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، تا ئێستا لیستی مووچەی مانگی ئایار رەوانەی بەغداد نەکراوە،…
Total
0
Share