بەگوێرەی راپۆرتێک، عێراق لە ریزبەندی ئەو وڵاتانەی زۆرترین کاڵایان لە ئوردن هاوردەکردووە، لە یەکەمی ریزبەندییەکەدایە.
بەگوێرەی راپۆرتێکی ژووری بازرگانیی ئوردن، کۆی گشتی قەبارەی ئەو کاڵا و شمەکانەی کە عێراق لە ئوردنەوە هاوردەی کردوون، بەهاکەی زیاتر لە 540 ملیۆن دیناری ئوردنییە، بەراورد بە ساڵی پێشوو تا ئەمکاتانە، رێژەکە %5.4 زیایکردووە.
هەر بە گوێرەی راپۆرتەکە، پاش عێراق هەریەکە لە، سعودییە، ئوردن، سویسرا سوریا، ئەو وڵاتانەن کە زۆرترین کاڵا و شمەکیان لە ئوردن هاوردەکردووە.