چوار ژن و چەند منداڵێکی داعش لە کەمپەکانەوە هەڵاتوون دەگەڕێنەوە و وڵاتی سوید

بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا چوار ژن و منداڵەکانیان کە پێشتر لەناو داعشدا بوون بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی سوید، چونکە پێشتر ناسنامەی ئەو وڵاتەیان هەبووە.

ئەندامێکی ئەنجومەنی شارەوانی ستۆکۆڵم ئاشکرایکردووە، ئەو ژن و منداڵانە ماوەی دوو مانگ لە تورکیا بۆ پشکنینی دی ئێن ئەی هێڵراونەتەوە تا دڵنیا بن ئەو ژنانە دایکی منداڵەکانن.

بەپێی زانیارییەکان سێ لەو چوار ژنانەی داعش خەڵكی ستۆکهۆڵمن و یەکێکیشیان ڕۆژئاوای سویدە.

شیار عەلی، نوێنەری بەڕێوبەرایەتی خۆسەری دیموکراتیک لە سوید لەسەر ئەو پرسە ڕایگەیاندووە، “شانە نوستووەکانی داعش تا ئێستاش چالاکن و هەوڵدەدەن ئەندامانی داعش لە کەمپەکان بە پارە دەربهێنن و ڕزگاریان بکەن، ئەم چوار ژنە و منداڵەکانیشیان هەر لەناو هەمان پرۆسەدایە.

ئەنجومەنی شارەوانی ستۆکۆڵم ڕایگەیاندووە، “لەگەڵ گەیشتنی ژنەکان بە سوید منداڵەکانیان لێوەردەگیرێتەوە، چونکە ئەوان نەیانتوانیووە منداڵەکانیان بە بەرپرسیارێتییەوە بەخێوبکەن و تێکەڵیان کردوون لەگەڵ ڕێکخراوێکی تیرۆرستی”.

 


 

بابەتی پێشتر

بابەتی دواتر

خوێندنی باڵای هەرێم داوایەک ئاڕاستەی بەرهەم ساڵح دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share