بەشێك لە ناوەرۆكی كۆبوونەوەی یەكەمی شاندی هەرێم لە بەغداد ئاشكراكرا

شاندی هەرێم یەكەم كۆبوونەوەی لە بەغداد ئەنجامدا و وەزارەتی دارایی هەرێم بەشێك لە ناوەرۆكەكەی ئاشكراكرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی فوئاد حسێن جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە بەغداد دەستیپێکرد.

وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویكردەوە، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە بریتییە لە پرسی مووچەی مانگی تەمموز و ئابی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و ئاستەنگەکانی بەردەم یاسای گشتیی بودجەی عێراق و ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەو گرفتانەی لە بەردەم ناردنیدا دروست بوون.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئاوات جەناب نوری بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ مووچەی مانگی تەمموز و ئابی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و بەدەستهێنانی کۆی شایستە داراییەکانی هەرێم لە یاسای بودجەی عێراق بەرەو شاری بەغداد بەڕێکەوتن، وەك ئەوەی لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویكردەوە.

سەردانی شاندەکەی هەرێم لەکاتێکدا لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگی ئەیلول تا ئێستا مووچەی مانگی تەمموز و ئابی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشنەکراوە.

بابەتی پێشتر

دەنگی تەقینەوەیەك لە نزیك كێڵگەی غازی كۆرمۆر بیسترا

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share