شەش زەبەلاح بە (100) ملیۆنەوە لە مەدریدن

جواو فیلێکس-ی ئەستێرەی پۆرتوگالی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەیەوێت ئەزموونێکی نوێ تاقیبکاتەوە، شەش یانەش خواستیان لەسەر گواستنەوەی نیشانداوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “تایمز”ی بەریتانی، جواو فیلێکس لە دوای مۆندیال دەگەڕێتەوە بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید، لە هەمان کاتیشدا خواستی لەسەر ئەوەیە کە بۆ یانەیەکی گەورەتر یاریبکات و دەرگای بەڕووی هەموواندا کردووەتەوە.

ئەتلەتیکۆ مەدرید داوای بڕی (100) ملیۆن بەرامبەر واژۆکردنی گرێبەستەکەی دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا یانەکانی ئارسیناڵ، چێڵسی، ئەستۆن ڤێلا، نیوکاسڵ، مانچستەر یونایتد لە ئینگلتەرا و پاریس سان جێرمان لە فەرەنسا دەرگای گفتوگۆکردنیان بەڕووی یاریزانەکە و لێپرسراوی کارەکانیدا کردوووەتەوە.

لە هەمووان نزیکتر یانەی ئارسیناڵ و مانچستەر یونایتدن، کە بڕیاریانداوە وەک جێگرەوەی گابریێل جیسۆز، یاخود کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ مامەڵە لەگەڵ بەهرەدارەکەی پۆرتوگالدا بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) تۆتنهام له‌ یارییه‌کی ئاگریندا‌ مانچسته‌ر سیتی کوتا به‌زه‌ویدا

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 26ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی تۆتنهام بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌ بردنه‌وه‌ی که‌ڵه‌شێره‌ ڕوومییه‌کانی…
زیاتر ببینە

مێسی سەرکردایەتی ئەرجەنتینییەکان دەکاتەوە بۆ قۆناغی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی 2026

ئاژانسە وەرزشییە جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، لیۆنێل مێسی دەگەڕێتەوە بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ پاڵاوتنەکانی مۆندیالی مانگی ئۆکتۆبەر بەرامبەر ڤەنزوێلا و…
Total
0
Share