(PGMOL) تەنها داوای لێبوردنێکی لە ئێڤەرتۆن کرد !

سەرۆکی یەکێتی داوەرانی خولی نایابی ئینگلتەرا، مایک ڕایلی داوای لێبوردن لە یانەی ئێڤەرتۆن دەکات.

لەدوایین ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی ئێڤەرتۆن (هەفتەی 27)ی خولی نایابی ئینگلتەرا بەرامبەر مانچستەر سیتی، لە خولەکی 84 بەهۆی هەڵەی داوەر و تەکنەلۆجیای (ڤار)ــەوە، لێدانێکی سزا بۆ یانەی ئێڤەرتۆن ئەژمارنەکرا، هەر بەوهۆیەشەوە یارییەکە (1-0) لەبەرژەوەندیی سیتی کۆتاییهات.

لەو بارەیەوە سەرۆکی یەکێتی داوەرانی پریمەرلیگ (PGMOL)، مایک ڕایلی پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ بیل کینڕایت-ی خاوەنی “تۆفیس” و فرانک لامپاردی ڕاهێنەر ئەنجامداوە، لە پەیوەندییەکەدا تەنها داوایلێبوردنی کردووە.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، کە دێنیس باریت باکسیندڵ-ی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئێڤەرتۆن گومانی یانەکەی لەئاستی داوەران نیشاندا، لەهەمان کاتدا سکاڵای لەسەر پاوڵ تێرنی داوەری یارییەکە تۆمارکرد.

بابەتی پێشتر

ترەمپ: ئەوكاتەی بەتانیتان دەنارد بۆ ئۆكرانیا من مووشەكم پێدەدان

بابەتی دواتر

زیاتر لە 200 عێراقیی نیشتەجێی ئۆكرانیا چوونە خاكی پۆڵەنداوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share