زیاتر لە 152 هەزار خوێندكاری پۆلی یەكی بنەڕەتی لە هەرێم تۆماركراون

وەزیری پەروەردەی هەرێم رایدەگەیەنێت، تائێستا زیاتر لە 152 هەزار خوێندكاری پۆلی یەكی بنەڕەتی تۆماركراون.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، بە گوێرەی راپۆرتی سیستمی دیجیتاڵیی وەزارەتی پەروەردە، تا پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژمارەی ئەو خوێندكارانەی کە بۆ یەکەمجار تۆمارکراون لە پۆلی یەکی بنەڕەتی بریتییە لە 152 هەزار و 645 خوێندكار.

روونیشیكردەوە، ئەو ژمارەیە رۆژانە گۆڕانكاریی بەسەردادێت، چونكە بەکارهێنەرانی سیستمی (ئی پەروەردە) بە بەردەوامی داتاکان داخڵ دەکەن.

بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولی داهاتوو ساڵی نوێی خوێندنی 2023/ 2024 لە هەرێمی كوردستان دەستپێبكات.

بابەتی پێشتر

قووە جەویە لە هەولێر یاریی دەکات

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی: سەوزكردنی پارك و باخچەكانی شار بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share