رۆژی پەیوەندیكردنی مامۆستایان دیاریكرا

یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی مامۆستایان ئاگاداردەكاتەوە كە رۆژی شەممەی داهاتوو 2ی ئەیلول رۆژی پەیوەندیكردنی مامۆستایانە بە ناوەندەكانی خوێندن بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2023-2024.

عومەر محەمەد یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رۆژی شەممەی داهاتوو كە دەكاتە 2ی ئەیلولی 2023 وەكو رۆژی پەیوەندیكردنی مامۆستایان بە ناوەندەكانی خوێندن بۆ ساڵی نوێی خوێندن دیاریكراوە و هەرچەندە 1ی 9ی دیاریكرابوو، بەڵام ئەو رۆژە دەكەوێتە رۆژی هەینییەوە بۆیە رۆژی 2ی مانگ وەك رۆژی پەیوەندیكردنی مامۆستایان دانراوە.

راشیگەیاند، دەبێت سەرجەم مامۆستایان لەو رۆژەدا پەیوەندی بە ناوەندەكانی خوێندنیانەوە بكەن و ئەو مامۆستایانەی كە مۆڵەتیشن لەو رۆژەدا پەیوەندیناكەن.

بابەتی پێشتر

روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی دارایی لەبارەی مووچەوە

بابەتی دواتر

بەهۆی کێشەیەکەوە بەریتانیا زیاتر لە هەزار گەشتیی ئاسمانی هەڵوەشاندەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share