شارەوانیی سلێمانی: بە پلان و بەرنامە قیرتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكان ئەنجامدەدرێن

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ساڵانە بە پلان و بەرنامە قیرتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكان ئەنجامدەدرێن.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ساڵانە بەر لە وەرزی كاركردن پلانی نۆژەنكردنەوە و چاككردنی شەقامەكان دادەڕێژێن، بۆیە لەسەرەتای مانگی ئایارەوە دەستكراوە بە نۆژەنكردنەوە و قیرتاوكردنی شەقام و كۆڵانەكانی ناو شاری سلێمانی كە پلانی بۆ دانراوە بەپێی ئەو داهاتەی لەبەردەستیدایە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، نۆژەنكردنەوەكە زیاتر ئەو شەقام و كۆڵانانە دەگرێتەوە كە زۆرترین هاوڵاتی بەكاریدەهێنن و لۆدی زۆریان لەسەرەو هەروەها زۆرترین دانیشتووانی هەیە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، هەندێكجار بەشێك لە هاوڵاتیان گردبوونەوە ئەنجامدەدەن و داوای قیرتاوكردنی گەڕەك و كۆڵانەكانیان دەكەن، بەڵام ئەو بودجەیەی لەبەر دەستی شارەوانیدایە سنووردارە و خزمەتگوزارییەكان بەبێ جیاوازیی دەگەیەندرێتە سەرجەم گەڕەك و كۆڵانەكان.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

سەرۆك مام جەلال لە دوای خیانەتی ٣١ی ئاب: ئێمە ئەو هێزەین شۆڕشێكمان بەرپاكرد و سەرمانخست و ئاشبەتاڵمان بەئاشبەتاڵ كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share