بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی رایگەیاند، لە ئێستاوە تا کۆتایی مانگی ئەیلول پلەکانی گەرما بەرزی و نزمی بەخۆیانەوە دەبینن، بەڵام هاتنی شەپۆلی نوێی گەرما کۆتایی هاتووە.
ئاسۆ شێخ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەمڕۆ و سبەینێ لەئەنجامی هاتنی بارستە هەوایەکی مامناوەند پلەکانی گەرما دادەبەزن، بەڵام ناتوانین بڵێین بەردەوام دەبێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “لە ئێستاوە تا کۆتایی مانگی ئەیلول پلەکانی گەرما بەرزی و نزمی بەخۆیانەوە دەبینن، بەڵام وەک هاتنی شەپۆلی گەرما پێشبینی ناکەین هیچ شەپۆلێکی نوێی گەرما روو لە ناوچەکەمان بکات”.