پەژاک:دەزگای دژە تیرۆری پارتی بووەتە بەشێک لە میتی تورکیا

کومیتەی پەیوەندییەکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) بڵاویکردەوە، دەزگای دژە تیرۆری پارتی بووەتە بەشێک لە دەزگای میت و وەک جۆرێکی نوێ لە بەکرێگیراوی رۆڵ دەبینێت.

کومیتەی پەیوەندییەکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “دوو رۆژ لەمەوبەر دەزگای دژە تیرۆری پ.د.ک هەواڵێکی بڵاوکردەوە کە گوایە لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە ئاوایی زەنگیدەری سەر بە گەرمکی پێنجوێن سێ گەریلا شەهید بوون، ئێمە ئەو هەواڵانە بەدرۆ دەخەینەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە ڕێکەوتی 11ی ئەم مانگەدا دوای ئەوەی لە هێرشێکی ئاسمانی فڕۆکە بێفرۆکەوانەکانی تورکیادا لە رێگەی پێنجوێن بۆ ناڵپارێز، سێ هاوڵاتی عەرەبی خەڵکی موسڵ کە لە دهۆک نیشتەجێبوون و کارمەندی ئاسیا سێڵ بوون شەهید بوون، دەزگای بەناو دژەتیرۆری رایگەیاند ئەوانە گەریلا بوون، کەچی بە روونکردنەوەی فەرمی کۆمپانیای ئاسیاسێل ئەو دەزگایە بەدرۆ کەوتەوە و دەرکەوت کە بۆ دژە تیرۆری پارتی رەزامەندی دەوڵەتی تورکیا لە گیانی مرۆڤەکان گرنگترە”.

ئاشکراشیکرد، “ئەو دەزگایە بووەتە بەشێک لە دەزگای تیرۆریستی میت و وەک دەزگای هەواڵنێرییەکی سەر بەمیت کاردەکات و وەک جۆرێکی نوێ لە بەکرێگیراو رۆڵ دەبینێت”.

 

بابەتی پێشتر

سەربازێکی دیکەی فەرەنسا لە عێراق گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی: شەپۆلی گەرما لە هەرێم کۆتایی هاتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share