کونسوڵی ئەمریکا لە هەولێر، داوا دەکات رێککەوتن لەسەر یاسای نەوت و غاز بکرێت، جەختدەکاتەوە دۆسیەی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمریکا گرنگە.
کونسوڵی ئەمریکا لە هەولێر لە سەردانیدا بۆ وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “دۆسیەی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جێگە بایەخ و گرنگە”.
هەروەها، داوایکرد کە یاسای نەوت و غاز پەسەندبکرێت بە هەماهەنگیی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان.
هەردوولا باسیان لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان کرد.