سەنیدکای ڕۆژنامەنووسان ئاماری پێشێلکارییەکانی شەش مانگی ڕابردووی بڵاوکردەوە

سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە، ئاماری پێشێلکارییەکانی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە 1ی کانونی دووەمی ئەمساڵ تاوەکو 31ی حوزەیران بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە 22 حاڵەتی پیشێلکاری بەرامبەر 62 ڕۆژنامەنووس و دەزگای ڕاگەیاندن تۆمارکراون.

سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان لە ئامارەکەدا ئەوەی ئاشکراکردووە، کە کۆی حاڵەتەکانی پێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان لە شەش مانگی ڕابردوودا 22 حاڵەت بووە، کۆی ئەو دەزگا و ڕۆژنامەنووسانەی پێشێلکارییان بەرامبەر کراوە، 62 دەزگا و ڕۆژنامەنووس بوون.

بەپێی ئامارەکە، ژمارەی حاڵەتەکانی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان دوو حاڵەت بووە، کە تێیدا 10 ڕۆژنامەنووس دەستگیرکراون، ڕێگەنەدان بە ڕووماڵکردن و جیاکاری لەنێوان میدیاکان هەشت حاڵەت بووە، کە 20 ڕۆژنامەنووس جیاکارییان بەرامبەر کراوە.

هەروەها شکاندن و دەستبەسەرداگرتنی کەلوپەلی ڕۆژنامەوانی سێ حاڵەت بووە کە بەرامبەر نۆ ڕۆژنامەنووس ئەنجامدراوە، هێرش و سوکایەتیکردن بە ڕۆژنامەنووسان چوار حاڵەت و بەرامبەر هەشت ڕۆژنامەنووس کراوە.

لە ئامارەکەی سەندیکای ڕۆژنامەنووساندا هاتووە، یەک حاڵەتی هەڕەشەکردن لە ڕۆژنامەنووسان تۆمارکراوە کە بەرامبەر دوو ڕۆژنامەنووس کراوە، دەرکردنی ڕۆژنامەنووس لە کارەکانیان دوو حاڵەت بووە و یانزە ڕۆژنامەنووس دەرکراون.

هەروەها یەک حاڵەتی دەخستنی نوسینگە و کەناڵ تۆمارکراوە، هێرشکردنە سەر کەناڵ و ڕاگرتنی یەک حاڵەت بووە بەرامبەر دوو دەزگای ڕۆژنامەوانی ئەنجامدراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. لە یەکەم  ڕۆژی جەژندا زیاتر لە 850 کەس سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری سەردانکردن، منداڵبوون و گیانلەدەستدانی لە نەخۆشخانەکان بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە چوار کەس مردوون و…
Total
0
Share